بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شینهوا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم دواییەدا ڕایگەیاندووە کە ناوی وڵاتانی ڤێنزۆئێلا، کووبا، ئێران، سووریا و کۆریای باکووری خستووەتە نێو لیستی ئەو وڵاتانەوە کە لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم هاوکاری ناکەن.
ئەمە یەکەم جار نییە کە ئەمریکا ناوی ئێران و وڵاتانی تر دەخاتە نێو لیستی ڕەشەوە و ماوەکەشی درێژ دەکاتەوە.
بە پێی ئەو بڕیارە کڕین و فرۆشتن و دانوستانی کاڵا و خزمەتگوزاری بەرگری و سەربازی لەگەڵ ئەو وڵاتانە کە ناویان لە نێو لیستە ڕەش هاتووە، قەدەغەیە.
لیستی ڕەشی ئەمریکا لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو بەردەوام دژی وڵاتانی دژبەری ئەمریکا بەکارهێنراوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ پاش دانوستانی نێوان دەوڵەتی کاتی کووبا و ئەمریکا، واشنتۆن ناوی کووبای لە لیستی ڕەشی تیرۆریزم هێنایە دەرەوە و ئێستا دەوڵەتی ترامپ جارێکی دیکە ناوی هاوانەی خستووەتەوە سەر ئەو لیستە.
بۆچوونی ئێوە