بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توێژەرانی زانکۆی تافتیسی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە بەساڵاچووانێک کە کەم مادەی خۆراکیی پڕ لە فلاوۆنۆئیدەکانی وەک جۆرەکانی شێلک (تووە فەرەنگی)، سێو و چایی دەخۆن، دوو تا چوار هێنەری کەسانێک کە ئەو مادەگەلە دەخۆن زیاتر تووشی نەخۆشیی ئاڵزایمێر و دارمانی مێشکی دێن.
ئەو تیمە توێژینەوەییە بە سەرپەرەشتی جین مایەر بۆ توێژینەوەکەی ٢٨٠٠ کەسی ٥٠ ساڵ بۆ سەریان لە بابەتی ئاستی بەکارهێنانی فلاوۆنۆئیدەکان و تووشبوون بە نەخۆشیی ئاڵزایمێر بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ لێک داوەتەوە.
بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە خواردنی کەمی فلاوۆنۆئیدەکان ناو سێو و هەرمێ و چایی، تووشبوون بە ئاڵزایمیر دوو هێندە دەکات. هەروەها خواردنی کەمی ئانتۆسیانینەکانی ناو بلۆبێری و توو فەرەنگی مەترسیی تووشبوون بە ئاڵزایمێر و نەخۆشینی مێشکی چوار هێندە دەکات. لە لایەکی دیکەوە مەسرەفی کەمی پۆلیمێرگەلی فلاوۆنۆئیدی ناو سێو و هەرمێ و چایی تووشبوونی دوو هێندەیی ئاڵزایمێر و نەخۆشینی مێشکی بە دواوەیە.
فلاوۆنۆئیدەکان مادەگەلێکی سروشتین کە لە میوە و سەوزییەکانی وەک هەرـی، سێۆ، تووشیرینەکان، پیاز و شەربەتگەلی گیایی وەک چاییدا هەن. فلاوۆنۆئیدەکان سوودی جۆراوجۆریان بۆ تەندروستی و لەوان کەمکردنەوەی هەوکردنی لەش هەیە.
بۆچوونی ئێوە