AP ١٣٩٩ گوڵان ٢٢ ١٧:١٩

بۆ ئاڵ و گۆڕی زیندانییەکان;

کاردانەوەی زەریف بە پاگەندەی دانوستانی ئێران و ئەمریکا

کاردانەوەی زەریف بە پاگەندەی دانوستانی ئێران و ئەمریکا

وەزیری دەرەوە وتی: ئاڵوگۆڕکردنی زیندانی و دەستگیرکراوانی نێوان ئێران و ئەمریکا کێشەی نییە و پێویستی بە دانوستانیش نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنی ئەوڕۆی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، وتی: ئاڵوگۆڕکردنی زیندانی و دەستگیرکراوانی نێوان ئێران و ئەمریکا کێشەی نییە و پێویستی بە دانوستانیش نییە.

وتیشی: ئێمە هیچ دانوستانێکمان  لە گەڵ ئەمریکا نییە و نابێ، بەڵام ئاڵوگۆڕ کردنی زیندانی بە هاوئاهەنگی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران ئەنجام دەدرێت و وتەبێژی دەوڵەتیش ئەوەی ڕاگەیاندووە، کەوایە وەرچەرخانی سیاسی لە ئارادا نییە.

News ID 32353

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha