کتێبی" ئایینی یارسان لە ئەفسانەکانی گەلی کورد" مۆڵەتی چاپی وەرگرت

مەنسوور یاقووتی، نووسەر و لێکۆڵەری کرماشانی وتی: "ئایینی یارسان لە ئەفسانەکانی گەلی کورد" مۆڵەتی وەرگرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنسوور یاقووتی، نووسەر و لێکۆڵەری کرماشانی بە ئاماژە بە ئەوەی کە کتێبی "یارسان در اساطیر قوم کرد"  مۆڵەتی وەرگرت، زیادی کرد: ئەو کتێبە بەرهەمێکی لێکۆڵینەوەییە و زیاتر لە سێ ساڵ کاتی بردووە بۆ کۆ کردنەوەی .

یاقووتی سفارشتی بڵاڤگەیەکی هۆکاری کۆ کردنەوەی کتێبی ئایینی ئارسان وەسف کرد و وتی: خەڵکی یارسان لای خۆیان ئەو ئایینە وەکوو ڕازێک دەزانن و زۆربەیان پێێان خۆش نەبوو لەو بارەوە قسە بکەن و هەر بەو بۆنەوە دەست پێڕاگەیشتنی سەرچاوە و زانیارییەکان سەبارەت بە ئایینی یارسان کارێکی زۆر ئەستەم بوو.

ناوبراو سەبارەت بە ئەو کتێبە وتی: ٧٠ لاپەرەی یەکەمی سەبارەت بە ئایینە جیاوازەکانە و پاش ئەوە بیر و باوەڕەکانی خەڵکی یارسان لە بوارە جیاوازەکان وەکوو ڕێوڕەسمی شایی، شیوەن، زەماوەند، ناونانی منداڵ، مەرگ، غوسڵ و هتد شی کراوەتەوە.

شیاوی باسە کە مەنسوور یاقووتی ناسراو بە گوڵباخی کە شێوازی ڕئالیزم کار دەکات، لەدایک بووی پێنجەمی بەفرانباری ساڵی ١٣٢٧ لە گوندی کێوەنانی شاری سونقوڕ لە پارێزگای کرماشانە.

News Code 32347

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =