بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کینۆ گابریەڵ وێرای ئاماژە بە ڕاگرتنی نزیکەی ٥ هەزار ئەندامی داعشی لە زیندانی حەسەکە، ڕاشیگەیاند: تیرۆریستانی داعشی شەوی ڕابردوو بە هەڵکەندنی دەرگەی ژوورەکان و ڕێڕەوەکانی ئەو زیندانە هەوڵی کۆنتڕۆڵی زیندانی حەسەکە و هەڵاتنیان داوە. بەڵام لە سای هەڵمەتی خێرای هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هیزەکانی تایبەتی هەسەدە، ئەو پیلانە پووچەڵ کرایەوە و دۆخەکە ئێستا تەواو لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە.
ڕاشیگەیاند: پاش ئەو بشێوییە نوێنەرانێک لە هێزەکانمان و نوێنەرانێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە گەڵ زیندانییەکان گفتوگۆیان کرد و هیوادارین هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام بن لە پاڵپشتیان بۆ دیاری کردنی چارەنووسی ئەو زیندانیانە و ڕەخساندنی هەڵی پێویست بۆ دابین کردنی ئاسایشی باشتری زیندانیان.
Your Comment