هونەرمەند سەعید گاباری کۆچی دوایی کرد

سەعید گاباریی هونه‌رمه‌ندی ناسراوەی کوردی سووریا دوای چەند رۆژ چاودەێری لە نەخۆشخانەی هەولێر، کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هونه‌رمه‌ندی ناوداری کوردی سووریا "سەعید گاباری" کە توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌کان بوو،شەوی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند سەعید گاباری، یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردی سووریا و لە ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی قامیشلۆ لە دایک بووە.

گاباری لە منداڵییەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە،باوکی هەشت منداڵە، لە ساڵی 1956 لەدایکبووە و نزیکەی 50 ساڵە گۆرانی دەڵێت.

ئەو لە خێزانێکی هونەری ناسراوە و هاورێ شاعیری گەورە جگەر خوێن بووە، گاباری نابینا بوو و لە کاری هونەریدا خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی بەناوبانگە.

News Code 32250

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =