AP ١٣٩٩ گوڵان ١٢ ١٤:٢٣

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان:

ڕێڕەوە سنوورییەکان بەڕووی کوردانی سووریادا بکرێتەوە

ڕێڕەوە سنوورییەکان بەڕووی کوردانی سووریادا بکرێتەوە

بەرپرسی خزمەتە مرۆڤدۆستانەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری کرانەوەی ڕێڕەوی سنووریی یەعرووبیە لە پێناو ناردنی یارمەتیگەلی پزیشکی بۆ باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاسۆشیتدپرێس، مارک لۆکۆک وێرای هوشدادان هەمبەر بە شیمانەی گشتگیریی پڕمەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سووریا، خوازیاری پێدانی یارمەتیگەلی مرۆڤدۆستانە بە سووریا بە تایبەت بە ئاوارەکانی ئەو وڵاتە بوو.

بەرپرسی خزمەتە مرۆڤدۆستانەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بەوەی کە ملیۆنان کەس لە ئاوارەکانی سووریا بە ئیمکانات و جیهازاتی تەندروستی بێ بەهرەن، وتی: ناکرێ چاوەروان بین ئەوان لە گەڵ قەیرانێک ڕابێن کە تەنانەت دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهانی تێوەگلاندووە.

لۆکۆک وێرای هوشداری دان سەبارەت بە کەمایەسیی زۆری کەرەسەی پزیشکی بۆ پێزانین و چارەسەریی کۆرۆنا لە سووریا بە تایبەت لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان، جەختی کرد: داخراوەبوونی ڕێڕەوە سنوورییەکان بۆتە هۆی تەشەنەسەندنی دۆخەکە و قەیرانی زیاتر، هەر بۆیە پێویستە لە خێراترین کاتی مومکین ڕێڕەوی یەعرووبیە بکرێتەوە هەتا یارمەتییە پزیشکییەکان لە رێگەی سنوورەکانی عێراقەوە ڕەوانەی ئەو ناوچانە بکرێت.

News ID 32212

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha