بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی هەڵمەتی دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ بەستیرۆریستناساندنی حزبوڵڵای لوبنانی ئیدانە کرد و وتی: پێدەچێ هەندێ لە وڵاتانی ئەورووپی بە بێ ئاوردانەوە لە ڕاستییەکانی ناوچەی رۆژئاوا ئاسیا، ئامانجەکانی ماشینی پاگەندەی ڕژیمی زایۆنی و ڕژیمی سەرلێشێواوی ئەمریکا پێڕەو دەکەن.
مووسەوی وتیشی: بڕیاری دەوڵەتی ئەڵمانیا تەواو سووکایەتییە بە دەوڵەت و گەلی لوبنان؛ چونکە حزبوڵڵا بەشێکی فەرمی و ڕەوایە لە دەوڵەتی و پەرلەمانی ئەو وڵاتە و بەردەوام حزبێکی سیاسیی کاریگەر لە بواری سەقامگیریی سیاسی لوبنان بووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها بە بیرهێنانەوەی پێگەی حزبوڵڵا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی داعش لە ناوچەدا، جەختی کرد: دەوڵەتی ئەڵمانیا بڕیارێکی ناژیرانەی داوە و دەبێ وەڵامدەری پاشهاتی نەگریسی بڕیارەکەی خۆی بێت.
Your Comment