بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, گۆڤاری لۆمۆند دیپلۆماتیک بە ٧٧ ساڵ پێشینەی بڵاوبوونەوە و شرۆڤەی پرسە ئابووری و سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بە ٣٢ زمانی جیهانی وەردەگێڕدرێتەوە کە پێشتر بۆ ماوەی ٥ ساڵ زمانی کوردی یەکێک لەو زمانانە بووە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ٤٨ ژمارەی لۆمۆند لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٤ بە هەر دوو شێوەزاری سۆرانی و کۆرمانجی ئاراستە کراوە و ئەو پڕۆژەیە دوای ٦ ساڵ وەستان، هەمدیسان دەستی پێکردۆتەوە و لە فێڤرییەی ئەوساڵەوە دەستی کردووە بە بڵاوکردنەوەی بابەت بە زمانی کوردی لە سەر ماڵپەڕەکەی و بڕیارە بە زوویی دەقی چاپکراوەی لۆمۆندی کوردیش ئاراستە بکرێت.
یادۆ جوان لە ستافی لۆمۆند دیپلۆماتیکی کوردی وێرای راگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: لە سەدا ٨٠ی وتار و بابەتەکانی لۆمۆند لە فەڕەنسییەوە دەکرێنە کوردی و لە سەدا ٢٠ی دیکەشی بابەت و شرۆڤە و هەواڵی کوردی لە لایەن نووسەران و رۆژنامەنووسانی کوردە.
ناوبراو بە ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی یەکەم ژمارەی نوێی لۆمۆندی کوردی بە شێوەزاری کرمانجی، ڕایگەیاند: سەرمایەدارێکی کوردی لە پێناو خزمەت بە زمان و فەرهەنگی کوردی سپانسێری مالێی ڕەوتی نوێێ لۆمۆندی کوردییە.
بۆچوونی ئێوە