ترسان لە ئەمریکا دەرئەنجامێکی تاڵی بەدواوە دەبێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: نە ترسان لە دوژمن و خۆراگری لە بەرانبەریدا یەکێک لە فەرمانە گرینگەکانی قورئانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە ب6ی گوڵان، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە شێوەی راستەوخۆ بەشداریی لە بەرنامەیەکی قورئانی کرد و قسەیان لە گەڵ گەلی ئێران کرد.

ڕێبەری لە لێدوانەکەیاندا جەختیان کرد کە تەنیا ڕێگای ڕزگاریی مرۆڤ لە ستەم، هەڵاوەردەیی، شەڕ، نائەمنی وپێشێل کردنی بایەخەکان و سەپاندنی ئاسایش و تەندروستی و ئاسایش جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی قورئانە.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیاندا ئاماژەیەکیان دایە خۆپاراستن لە متمانە کردن و تەڤل کردن بە زاڵمان،  دادپەروەریی و داد لە ژیان و خەیانەت نەکردن لە ئەمانەت و جەختیان  کرد نەترسان لە دوژمن فەرمانێکی گرینگی قورئانە و بارودۆخی هەندێ لە دەوڵەتە ئیسلامییەکان و سووکایەتی پێکردنیان لە لایەن زاڵمانەوە ئەنجامی ترسانی ئەوان لە دوژمنەکانی ئیسلامە.

ڕاشیانگەیاند کە ترسان لە ئەمریکا دەرئەنجامێکی تاڵی بە دواوە دەبێت.

News Code 32137

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =