ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا له کوردستان گەیشتە ١٠٩٣ کەس

زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ١٠ کەسییی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لەو پارێزگایە، ڕایگەیاند: ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای کوردستان گەیشتە ١٠٩٣ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە تاقیکاری لە سەر ٢ هەزار و ٦٤٥ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، وتیشی: لەو ڕێژەیە گیرۆدەبوونی ١٠٩٣ کەس پشت‌ڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ١٤٧١ کس نەرێنی بووە.

ڕاشیگەیاند: لەو ١٠٩٣ کەسە ٢٧٦ کەسیان لە سەقز، ١٤٢ کەس لە بانە، ٢٦٥ کەس لە سنە، ۵٦ کەس لە کامیاران، ٩١ کەس لە قوروە، ۶۹ کەس لە مەریوان، ۶٧ کەس لە دیواندەرە، ۴۸ کەس لە بیجار، ۵۹ کەس لە دێولان و ۲۰ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.

فەلاحی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ١١٤ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٣٢ کەس لە سەقز، ٢٠ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە قوروە، ١٦ کەس لە بانه، ٤ کەس لە دیواندەرە، ٩ کەس لە کامیاران، ٨ کەس لە بیجار، ٥ کەس لە مەریوان و یەک کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو ڤایرووسە.

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختی لەوەش کرد: تا ئێستا ٦٢٣ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.

News Code 32131

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha