بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (شەممە) لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ شێخ تەمیم بێن ئەحمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر، وێرای داکۆکی لە پەیوەندی و هاوکاریی ئیجابی و ڕوو لە گەشەی تاران – دۆحە، جەختیان لە زەروورەتی تۆکمەتر کردنی پەیوەندییەکانی دوو وڵات بە هەموو بارێکدا کرد.
ڕۆحانی لە درێژەدا بە ئاماژە بە جموجۆڵەکانی ئەمدواییەکانی ئەمریکا لە ناوچە، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران، چالاکی و جموجۆڵەکانی ئەمریکای لە ژێر چاوەدێرییە و پێوشوێن دەگرێت، بەڵام هیچکات دەستپێکەری هیچ شەڕ و تیێهەڵچوونێک لە ناوچەدا نابێت.
ئەمیری قەتەریش لەو پەیوەندییە وێرای پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە دەوڵەت و گەلی ئێران، جەختی لە زەروورەتی هەوڵی هەموو وڵاتان بۆ پێشگری لە شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەدا کرد.
بۆچوونی ئێوە