کاردانەوەی پەمپەئۆ بە هاویشتنی مانگیلەی سەربازی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی تۆمەتە هەمیشەییەکانی لە دژی ئێران وتی: چیتر تاقەتی هەڵسوکەوتە مەترسیدارەکانی ئێرانمان نەماوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە عەرەب نیوز، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی وڕینەکانی دۆناڵد ترامپ لە دژی ئێران، ئیدعای کرد: چیتر تاقەتی هەڵسوکەوتە مەترسیدارەکانی ئێران هەمبەر بە ئەمریکامان نەماوە. لێدوانەکانی سەرۆک کۆمار ترامپ ڕوون و ئاشکرایە کە دەڵێ "ئێمە تاقەتی ئەوەمان نەماوە پێگەی سەربازان، فرۆکەوانان و هێزی دەریاییمان بکەوێتە مەترسییەوە، بەڵکوو هەمبەر بە مەترسییەکانی بەرگری لە خۆمان دەکەین". سەرۆک کۆمار بەردەوام جەختی لەوە کردووە کە "ئێمە هەر کارێک پێویست بێت بۆ دابین کردنی ئاسایشی هێزەکانمان ئەنجامی دەدەین و توانایی ئەنجامدانی ئەو کارەمان هەیە".

لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تەنیا یەک کاتژمێر پاش ئەوە ڕاگەیێندرا کە "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا نووسیبووی: فەرمان دەدەینە هێزی دەریایی کە هەر بەلەم و سەرئاوییەکی ئێرانی لە لە کەنداوی فارس هەڵی کوتایە سەر پاپۆرەکانی ئەمریکی، بیکەنە ئامانج و لە ناو بەرن!

News Code 32098

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =