AP ١٣٩٩ گوڵان ٢ ١٧:٠٠

پێستی ٢ پزیشکی تووشبووی کۆرۆنا ڕەش داگەڕا

پێستی ٢ پزیشکی تووشبووی کۆرۆنا ڕەش داگەڕا

ڕەنگی پێستی دوو پزیشکی چینی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتبوون، پاش چابوونەوە، ڕەش داگەڕا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، دوو پزیشکی چینی کە بە هۆی گیرۆدەبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆش کەوتبوون، پاش چابوونەوە ڕەنگی پێستیان ڕەش داگەڕا.

دوکتۆر یی فان و دوکتۆر هۆ ڤیفینگ کە هەر دووکیان تەمەنیان ٤٢ ساڵە، لە کاتی پێڕاگەیشتن بە نەخۆشانی کۆرۆنایی لە نەخۆشخانەی ڤوهان سێنتراڵ لە مانگی ژانڤیەدا، تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتن و دوای تێپەڕاندنی ماوەی ئەو نەخۆشییە لە ڕووداوێکی سەیر و سەمەرەدا پێستیان ڕەش داگەڕا.

پزیشکان لایان وایە هۆی ئەو گۆڕانە نائاساییەی پێست دەگەڕێتەوە بۆ ناهاوسەنگی هۆرمۆنی و زیان گەیشتن بە جەرگیان لە ماوەی نەخۆشیدا.

News ID 32080

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha