بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتیی ئەرتەش لە ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازی کە بەیانی ئەوڕۆ هاوکات لە گەڵ رۆژی نەتەوەیی ئەرتەشی ئێران، لە ناوەندی ڕاهێنانی شەهید ئەمانوڵڵاهی هێزی زەوینی ئەرتەش بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: ئەوڕۆ ئەرتەش هیندە بەهێزە کە دەتوانێ لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەرکەوێ. لە ئێستادا ڕۆڵەکانی ئێران لە ئەرتەش شان بە شانی برایانی سوپا و هێزی ئینتزامی هاوکاتی پاراستنی سنوورەکانی وڵات، بەشداری ئەم ڕێژەی خزمەتەن.
فەرماندەی گشتیی ئەرتەش وتیشی: ڕۆڵەکانی ئێران لە هێزی زەوینی ئەرتەش، هێزی پەدافەندی ئاسمانی، هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی پارێزەری تەواوەتی سەرزەوینی وڵات و هەڵگری ئاڵای بەهێزی ئێرانن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا زیاتر لە یازدە هەزار کادێری دەرمانی ئەرتەش لە بەرەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنان و بەشێکی زۆری پێرسۆنێل و بنەماڵەی ئەرتەش خەریکی پاڵپشتی لە کەرتی تەندروستی و دەرمانی وڵات و بەرهەم هێنانی جیهازات و دەمامکی پێوستن.
Your Comment