ئەرتەشی ئێران نمانەی پاڵپشتی گەل و بەرژەوەندی نیشتمانییە

سەرۆک کۆمار لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی ئەرتەش جەختی کرد: ئەرتەشی ئێمە نەک هێما شەڕسالاری، بەڵکوو نمانەی پاڵپشتی گەل و بەرژەوەندی نیشتمانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ رۆژی ئەرتەش کە لە لایەن وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری لە ڕێوڕەسمی ڕێژە و نمایشی سەربازیدا لە ژێر ناوی "بەرگرانی وتەن، یارانی تەندروستی" خوێندراوە، هاتووە: ئەڕۆکە سەربازان و ئەمیرانی ئەرتەش و سەرداران و سپاکاران لە پەنای بەرگرانی تەندروستی و یارانی پاراستنی گیانی خەڵکی، بە هاودڵییەوە حیماسە دەخوڵقێنن.

ڕۆحانی ڕاشیگەیاند: ئەرتەش چ لە شەڕ و چ لە ئاشتی، چ لە شەڕی سەخت و چ لە شەڕی نەرم، چ لە بەرەکانی شەڕ و چ لە شەقام، چ لە پادگان و چ لە نەخۆشخانەکاندا پارێزەری گیانی خەڵکی ئێرانە. ئەگەر رۆژێک بەرەوڕووی دوژمنێکی دیار تێهەڵدەچوون، ئێستا دوژمن شاراوەیە و ئێوە لە ڕیزی پزیشکان و پەرەستارانی ئێران بۆ لە ناوبردنی هەوڵ دەدەن.

لە پەیامەکدا جەخت لەوەش کراوە: بەرزی و مەزنایەتی کاری ئەرتەش لە هەموو قۆناغە جۆرواجۆرەکاندا زەروورەتی پاراستنی هێزی جەنگ و بەرگری لە سەردەمی ئاشتی زیاتر لە جاران دەسەلمێنێت. ئەرتەشی ئێمە نەک هێما شەڕسالاری، بەڵکوو نمانەی پاڵپشتی گەل و بەرژەوەندی نیشتمانییە. بێ شک دەوڵەتان بۆ خزمەت بە گەل دێن و دەچن، تەنیا ئەرتەشانن کە بۆ هەمیشەی مێژوو دەمێننەوە.

News Code 32011

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =