عێراق باڵوێزی تورکیا لە بەغدای بانگهێشت کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بانگهێشتی باڵوێزی ئەنقەرە بۆ ئیدانەکردنی دەستدرێژیی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمی عێراق (واع)، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ دەستدرێژیی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، باڵوێزی ئەنقەرەی بانگهێشت و یادداشتی ناڕەزایەتیی ئاراستە کرد.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، جەختی کرد کە ئەو وەزارەتخانەیە بە توندترین زمانی مومکین، دەستدرێژیی لایەنی تورکیایی کە بۆتە هۆی زیانی گیانی و ماڵی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئیدانە دەکات.

شایانی باسە، شەوی ڕابردوو فرۆکەیەکی فرۆکەوانی تورکیا بە پێشێل کردنی هەرێمی ئاسمانی عێراق، هاتە خاکی ئەو وڵاتە و بە بۆردومانی باکووری شاری مەخموور (لە باشووری رۆژئاوای هەولێر) و ئۆردووگای ئاوارەکانی ئەوێ، بووە هۆی کوژرانی دوو کەسی سڤیل و فەرماندەیەکی پەکەکە لەو ناوچەیە.

دوای ئەو دەستدرێژییەی تورکیا، جێگری پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوی جودا، ئەو هیڕشەی تورکیا بۆ سەر ئۆردووگای ئاوارەکان لە باشووری شاری هەولێریان ئیدانە کرد و خوازیاری هەڵسوکەوتی جیدیی بەغدا لەوبارەیەوە بوون.

News Code 32005

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha