بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ کیوومەرث حەیدەری وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتیشی: بەیانی (چوارشەممە) لە پەنای ئەو دەسکەوتانە، دەسکەوتگەلێکی دیکە لە بواری سایبێری، فاوا و جموجۆڵی و لەوان ئۆتۆمبیلی تانکبەر و مووشەکگەلی دژە زێرەڤان نمایش دەدرێن.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕاپەڕاندنی ٥ قۆناغی مانۆری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆس و خاوێن کردنەوەی شارەکان و زیاتر لە ٤ هەزار شوێن لە لایەن ئەرتەشی ئێران، ڕایگەیاند: کردنەوەی ٢٨ خستەخانە و نەخۆشخانەی گەڕۆک، بەرهەم هێنانی دەمامک و مادەی خاوێنکردنەوە و ئاراستە کردنی ١٢ هەزار هێزی دەرمانی و ٩٩٠٠ قەرەوێڵەی نەخۆشخانەیی بە وەزارەتی تەندروستی، بەشێکی دیکەی هەنگاوەکانی ئەرتەش لەم ماوەیە بووە.
سەرتیپ حەیدەری بە ئاماژە بە توانای ئەرتەش و هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران وەک تاقە وڵاتێک کە هەیمەنەی ئەمریکایان تێکشکاندووە، ڕاشیگەیاند: هێزی زەوینی لەوڕۆدا بۆتە جەمسەرێکی گرینگ کە خەڵکی بە ئاوردانەوە لەو توانستە شانازای بە خۆیان و هەست بە ئاسایش دەکەن.
Your Comment