بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە دانیشتنی لیژنەی دەوڵەت وێرای پیرۆزبایی نیوەی مانگی شەعبان، لەبارەی خزمەتە ئاراستەکراوەکانی بەشی ناڤۆکی وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕایگەیاند: دەمامکەکان بەرهەم هاتووە ناوخۆییەکان دەدرێنە بەر پەرەنگی گاما و ئەوە لە خۆیدا هەنگاوێکی کارا و پێشخەرانەیە لە سڕینەوەی کۆرۆنا.
سەرۆک بە ئاماژە گیرانە بەری بڕیاری زۆر باشی ئابووری بۆ ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، بیری هێنایەوە: بە ئاوردانەوە لە هەلومەرجی ئێستا بە هۆی کۆرۆنا و سەرباری ئەویش گەمارۆکان، بە خۆشحاڵییەوە دەبینین کە خەڵکی کێشەیەکیان لە بابەتی دابین کردنی خورد و خۆراکەوە نییە و لە بواری تەندروستیشدا هەوڵی بەرهەم هێنەریمان هەیە و هیواداراین لەو بەشەشدا بگەینە خۆبەڕێوەبەری.
ناوبراو وێرای ڕەخنەگرتن لە سندوقی نێودەوڵەتی دراو بۆ ڕانەپەڕاندنی دروستی ئەرکەکانی، جەختی کرد: ئێمە ئەندامی بانکی جیهانی و سندقی نێودەوڵەتی دراوین. پشکی خۆمان دەدەین و بەشێک لە خەزێنەکانمان لەوێیە. ئەگەر بڕیار بێت داوای وامی ئێمە بە هەڵاواردنەوە سەیر بکرێت، ئەوە بۆ ئێمە و ڕای گشتیی جیهانی قبووڵ ناکرێت.
ڕۆحانی وێرای ڕەخنە لە هەڵوێستی ئەمریکا بۆ نەخۆشیی کۆرۆنا، ڕاشیگەیاند: ئەوە هەڵوێستە لە مێژوودا تۆمار دەکرێ و دەردەکەوێ کە کۆشکی سپی نە تەنیا لە بواری ئابووریدا تیرۆریستە، بەڵکوو لە بواری دەرمانیشدا تیرۆریستانە جووڵاوەتەوە.
Your Comment