دەسخۆشی وەزیری تەندروستی ئێران لە پارێزگاری کوردستان

سەعید نمەکی لە نامەیەکدا لە هەوڵەکانی پارێزگاری کوردستان بۆ کۆنترۆڵی نەخۆشی کۆرۆنا دەسخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری تەندروستی لە نامەکەیدا هێناویە: ئەگەرچی تا کۆنترۆڵی تەواوی نەخۆشی کۆرۆنا هەمووان ڕێگایەکی دژوارمان لە بەردەم دایە و نابێ دەست لە چالاکییەکان بکێشین، نەوەکا ئاگری ئەو نەخۆشییە زیاتر گەش ببێتەوە. کەواتە ئەوەی کە تا بە ئەمڕۆ بەدی هاتووە لە دۆخی ئەستەمی گەمارۆکان جگە لە هاودڵی، یەکدەنگی و هاوڕێی کەسانێک وەکوو ئێوە و هاوکارەکانتان دەست نەدەکەوت.

وێڕای دەسخۆشی لە هاوڕێییتان، هیوادارم تا کۆتایی ئەم ڕێگا پڕ هەوراز و نشێوە لە پاڵمان بمێننەوە و هەرچی خێراتر سەلامەتی تەواوی خەڵک، ئاسایش و سەکەوتنی ئێران ببینین.

News Code 31825

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =