منداڵێکی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ورمێ لە دایک بوو

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا وتی: لە ڕووداوێکی دەگمەندا لە ئاستی جیهانیدا منداڵێک بە کرۆناگرتوویی لە ورمێ لە دایکبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر جەواد ئاقازادە لە بیست و سێهەمین دانیشتنی بنکەی بەرەنگاربوونەوە و بەڕێوەبەریی نەخۆشی کۆرۆنای ئازەربایجانی رۆژئاوا وتی: ئەو منداڵە لە رۆژانی ڕابردوو لە دایکێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە تێستی کۆرۆنای پۆزەتیڤ لە دایک بووە.

ئاقازادە وتیشی: تاقیکارییە باڵینییەکان نیشانی دەدەن کە دۆخی دایک و منداڵەکە گونجاوە و خەریکی تێپەڕاندنی دۆخی دەرمانین.

ناوبراو هەروەها لە ڕەوتی ڕوو لە زیادبوونی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئازەربایجانی رۆژئاوا هەواڵی دا.

News Code 31781

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =