گفتوگۆی ئەردۆغان و ترامپ سەبارەت بە نەخۆشی کۆرۆنا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ هاوتای ئەمریکیی سەبارەت بە پرسە ناوچەیی، پەیوەندیگەلی دوو قۆڵی و ڤایرۆسی کۆرۆنا گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی پەیوەندیگەلی سەرۆک کۆماریی تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە، ڕایگەیاند: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ دۆناڵد ترامپی هاوتای ئەمریکیی سەبارەت بە پرسە ناوچەیی، پەیوەندیگەلی دوو قۆڵی و ڤایرۆسی کۆرۆنا گفتوگۆیان کرد.

ڕاشیگەیاند: لایەنەکان بە پێداگری لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سای هاوڕیزی جیهانی و هاوکاری نێودەوڵەتی مومکینە و ڕێککەوتن کە سەبارەت بە کۆنتڕۆڵی کاریگەرییەکانی ئەم ڤایرۆسە زانیاری و ئەزموونەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ئەمریکا لە درێژەی گفتوگۆکانیاندا ڕووانیویانەتە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ناوچەیی و ئاگربڕی سووریا و لیبیا و بە داکۆکی لە درێژەی ئەو ئاگربڕە جەختیان لە هەوڵەکان بۆ چارەسەریی قەیرانی ئەو دوو وڵاتە کرد.

News Code 31771

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =