بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی تویتەری بە زمانی عەرەبی وێرای ڕەخنە لە سیاسەتی ئەمریکا لە هەمبەر پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێوەگلانی وڵاتانی جیهانی بەو نەخۆشییە، نووسی: ئەم نەخۆشییە گشتگیرە کە هەموو جیهانی تێوەگلاندووە و چارەنووسی مرۆڤایەتی خستۆتە مەترسییەوە، پێویستی بە هاوکاری و هاوڕیزی و نزا و پارانەوەیە.
نووسیشی: لە درێژەی مێژوودا شایەدی ئەو جۆرە بە کار هێنانی کارەساتێکی مرۆڤی بۆ تۆڵەکردنەوە و پەرەدان بە بێزاری و وەبەرهێنانی هەڵبژاردنەیی لێی بەوجۆرەی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا و تیمەکەی دەیکەن، نەبووین.
Your Comment