بۆ ڕێژەی مەرگی کۆرۆنایی کوردستان لە ئاستی وڵات زیاترە؟

ڕێژەی مەرگ بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا لە کوردستان لە سەدا ١٢،٦٢ واتە نزیکەی دوو هێندەی ئەو نرخە لە ئاستی وڵاتە کە (لە سەدا ٦،٨ ڕاگەیێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ئامارەکان تا بەرواری ١٠ی خاکەلێوە ٤٠٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوون کە لەو ڕێژەیە ٥١ کەس واتە لە سەدا ١٢،٦٢ کەس بە هۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان لە دەست داوە لە کاتێکدا ئەو نرخە لە ئاستی وڵاتدا بە ٣٨ هەزار و ٣٠٩ کەسی تووشبوو، لە سەدا ٦،٨ واتە ٢ هەزار و ٦٤٠ کەس بووە.

هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی مەرگی کۆرۆنایی بە نیسبەتی ڕێژەی وڵات، بە وتەی جێگری کاروباری توندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، لە لایەکەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئاشکرانەکردنی نەخۆشی لای هەندێک لە نەخۆشانی ئەو پارێزگایە و وتی: نزیکەی سێ هێندەی ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەکانی پارێزگا بە هۆی کۆرۆنا خەوێندراون و نمونەیان لێ هەڵگیراوە، نەخۆشانێک هەن کە دەرکەوتەی نەخۆشییەکەیان لاوازە و سەردانی پزیشکیان نەکردووە.

دوکتۆر ئیبراهیم قادری بە ئاماژە بە دەرکەوتەکانی قۆخە و یاو و سەر ئێشی و ماندۆیەتی و ئێشی لەش لە نەخۆشیی کۆرۆنادا، جەختی کرد: ئەم نەخۆشییە هیچ ئەنگ و ناونیتکەیەکی بە دواوە نییە و وەک هەڵامەت دەچێ و ئەگەر کەسانی تووشبوو زوو پێ بزانرێن، دەرمان و کەرەنتینەکرانی لە ماڵ یان نەخۆشخانەی بۆ ئەنجام دەدرێ و بەو جۆرە شایەدی دابەزینی نرخی نەخۆشی و مەرگی کۆرۆنایی لە پارێزگا دەبین.

News Code 31750

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha