بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەوڕۆ (شەممە) لە دانیشتنی بنکەی نیشتمانی بەڕێوەبەری و بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا وتی: وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و بنکەی نیشتمانی کۆرۆنا ڕایگەیاندووە کە ڕەوتی گیرۆدەبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا ڕووی لە دابەزین و پاوەجێی ناوە و لە سەر هێڵێکی ڕێک و هاوتەریب وەستاوین و لە ئێستەدا دەتوانین هەلومەرجەکە بۆ هەلومەرجی بەر لە مانگی ڕەشەممە و دەسپێکی ئەم نەخۆشییە بگەڕێنینەوە.
سەرۆک کۆمار ڕوو لە خەڵکی ئێران وتیشی: ئێمە لە هەلومەرجی دژواری گەمارۆ داین، بەڵام لە سەدا ٢٠ی بوودجەی ئەوساڵ واتە نزیکەی ١٠٠ هەزار ملیارد تمەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تەرخان دراوە و ئەوە بۆ هەموو جیهان جێی سەرسووڕمان بووە.
ڕۆحانی ئاماژەی بەوەش دا: جیهان بەوە تاساوە کە چۆن وڵاتێک هاوکاتی لە ژێر زەختی گەمارۆ بوون، لە پێناو دەوڵەمەندبوون و جیهازمەندکردنی نەخۆشانە و قەرەوێڵەکانی هەوڵ بدات. خەڵکی ورەی باشیان هەیە و ڕاستە ژمارێک لە خەڵکی خۆشەویستمان گیانیان لە دەست داوە، بەڵام کۆمەڵگا ئارام و هێورە.
Your Comment