٤٥ هەزار کەس لە کاتی چوون بۆ کوردستان پشکێندراون

کارگێڕی مانگی سووری کوردستان وتی: لە دەسپێکی گەڵاڵەی پشکنین و کۆنترۆڵی شارەکانی کوردستان بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا تا ئێستا نزیک بە ٤٥ هەزار کەس پشکنینیان بۆ کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر موحەمەدی وتی: ئێستا لە چوار شوێنی چوونە ژوورەوە بۆ ناو پارێزگای کوردستان واتا لە لایەن پارێزگاکانی کرماشان، هەمەدان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی، هەمەدان و زەنجان گرووپەلای مانگی سووری ئامادەن و خەڵک دەپشکێنن.

ناوبراو درێژەی دا: لە کاتی بەڕێوە بردنی ئەو گەڵاڵەیە ١٩٣ کەسی گوماناوی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسرانەوە کە تەویان لە سەرەوە بوو و گواسترانەوە بۆ ناوەندەکانی دەرمانی زانکۆی پزیشکی کوردستان.

موحەمەدی وتیشی: پاش پشکنینە سەرەتاییەکان، لە ئەو ڕێژەیە ٣٦ کەسیان بۆ نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکانی زانکۆی پزیشکی بۆ ئەنجامی تاقی کردنەوەی کۆرۆرنا گواسترانەوە.

News Code 31688

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =