نامەی هونەرمەندانی کورد و ئێرانی بۆ هونەرمەندانی جیهان

ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کورد و دیکەی هونەرمەندانی ئێران سەبارەت بە دوو قەیرانی دژواری ئێستای وڵات نامەیەکیان بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد و ئێرانی لە نامەیەکدا بۆ هونەرمەندانی جیهان نووسیویانە: خه‌ڵکی ئێران ئه‌مڕۆکه‌ ڕووبه‌ڕووی دوو قه‌یران بۆ‌ته‌وه‌: قه‌یرانێکی هاوبه‌ش به‌ ناوی "کۆڕۆنا" که‌ ئێوه‌ ده‌یناسن و قه‌یرانی "ئابڵۆقه‌" که‌ خۆزگه‌ هه‌رگیز نه‌تانده‌ناسی. 
 
لەو نامەیەدا هاتووە؛ "بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی، ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بزانین ئێوه‌ - هونه‌رمه‌ندانی جیهان - سه‌باره‌ت به بارودۆخی نه‌خۆشه‌کانی کۆڕۆنا، منداڵان و پیر و په‌ککه‌وته‌کانی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه‌ و که‌مبوونه‌وه‌ی پێداویستییه‌ پزیشکییه‌کانی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا، چۆن بیرده‌که‌نه‌وه‌؟ چی ده‌ڵێن و چی ده‌که‌ن؟"

لە دەقی ئەم نامەیەدا، واژۆی هونەرمەندانی بەرچاوی کورد، لەوانە: کەیهان کەڵهوڕ، هووشەنگ کامکار، ئەردەشیر کامکار، بێهرووز غەریب پوور، سەعید ئاقاخانی، کەیخەسرەو پوورنازری، تەهموورس پوورنازری، سۆهراب پوورنازری، مەهناز ئەفزەلی، کوروش سلێمانی، عەبدولجەبار کاکایی، ئیلهام پاوەنیژاد، شادمهێر ڕاستین و هەروەها کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی ناوداری ئێرانی لە لقە جۆراوجۆرەکانی هونەری گەیشتووە و واژۆکانیش هەر بەردەوامە.
ئاماژەش دراوە کە هه‌مووان له‌ هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێک بین، سه‌ر به‌ نیشتمانێکی بێسنور و ئامانجێک به‌ ناوی "هونه‌ر" و له‌ جیهانێکیشداین به‌ ناوی "که‌لتوور"، و هیچ هێزێک ناتوانێت ئێمه‌ له‌م خاوه‌ندارێتییه‌ زه‌وت بکات. 

له‌م نیشتمانه‌‌ هاوبه‌شه‌ خه‌یاڵاوییه‌دا، ‌چ ئاسیایی یا ئه‌وروپایی بین، چ ئه‌مه‌ریکی یا ئه‌فریقی بین، خاوه‌نی توانای حاڵییبوونێکی که‌لتووریی، به‌هره‌یه‌کی کاریگه‌ر له‌سه‌ر هزری خه‌ڵکی و توانای شیکردنه‌وه و گوڕانکاریی بارۆدۆخه‌کانمان هه‌یه‌. هه‌رچه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاته‌کان و سیاسه‌ته‌کان ‌به‌ هۆی دووبه‌ره‌کییه‌کانیان، له‌ نێوان ئێمه‌دا مه‌ودا و تابۆیان دروست کردبێت، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ و گوتنی په‌یامه‌ هاوبه‌ش و مرۆڤایه‌تییه‌کان بۆ هه‌موو جیهان، شێلگیرانه‌‌تر، ئازایانه‌تر، به‌تواناتر و کاریگه‌رتر بووین‌.
ئێستا، هه‌موومان - له‌ هه‌ر پێگه‌یه‌کی جوگرافی و سیاسیدا بین - ڕووبه‌ڕووی دوژمنێکی کوشنده‌ و هاوبه‌ش بووینه‌ته‌وه‌ که‌ گرنگ نییه‌ له‌ کوێوه‌ هاتووه‌، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ ئازادانه‌ و خێرایی ڕوو له‌ گشت شوێنێک ده‌کات، و ئێمه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دوژمنه‌ ووردبینه‌دا، به‌ یه‌ک ڕێژه‌ له‌مه‌ترسیداین و ڕزگاربوونی هه‌ریه‌ک له‌ ئێمه‌، به‌ستراوه‌ به‌ ڕزگاربوونی ئه‌وی دیکه‌مانه‌وه‌.
کۆرۆنا ته‌نها ڤایرۆسێک نییه،‌ به‌ڵکوو پرسیارێکی ساکار و مێژووییه‌ که‌ له ئێستادا سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی وڵامه‌ ئاڵۆزه‌کانه‌ له‌ گه‌لان و وڵاتانی جیهان. 
ئایا وڵامی نه‌ته‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌م پرسیاره‌ مێژوویه‌ - له‌ باروودۆخێکدا که‌ ڕێگای هه‌ناسه‌دانی به‌ چنگاڵی ئابڵۆقه‌یه‌کی جیهانییه‌وه به‌ستراوه ‌- وه‌کوو و‌ڵامی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ ده‌بێت؟
ئایا ئه‌مه‌ چاوه‌ڕوانییه‌کی گونجاو‌ نییه‌ که‌ وڵامی هونه‌رمه‌ندانی سه‌ربه‌ستی جیهان بۆ پرسیاری "کۆرۆنا"ش - له‌ باروودۆخێکدا که‌ ئه‌م مه‌ترسییه‌ تا به‌رده‌م درگای ماڵه‌کانیان هاتووه‌ - و‌ڵامێکی جیاوازتر و کاریگه‌رتر بێت له‌ وڵامی سیاسه‌تمه‌داران و ده‌سه‌ڵاتداران؟
ئه‌م قه‌یرانه‌، سه‌ره‌ڕای زیانه‌ که‌م و زۆره‌کانی تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام چیرۆکه‌ هاوبه‌ش و جیاوازه‌کانی ده‌مێنێته‌وه‌. چیرۆکی ئه‌و په‌ره‌ستاره‌ ماندوانه‌ی که‌ بۆ به‌هێزکردنی وره‌ی نه‌خۆشه‌کان و هاوکاره‌کانیان له‌ که‌شووهه‌وای پیسی نه‌خۆشخانه‌کان سه‌مایان ده‌کرد و په‌رۆشی خۆیان له‌ که‌می پێداویستییه‌کان و ده‌وا و ده‌رمان له‌ پشتی ئه‌م خۆشییه‌وه‌ ده‌شاره‌ده‌وه‌. چیرۆکی ئه‌و دکتۆرانه‌ی که‌ چه‌ندین هه‌فته‌یه‌ نه‌ڕۆیشتوونه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و به‌بێ ده‌ماک و ده‌سکێش و پێداویستی خۆپارێزی، به‌ نێو نه‌خۆشه‌کاندا ده‌گه‌ڕان که‌ هه‌ندێک له‌وان له‌ ڕێڕه‌وه‌کانی نه‌خۆشخانه‌کان و له‌سه‌ر زه‌ویی خه‌وێنرابوون‌؛ ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌ یاده‌وه‌ری میژووی جیهاندا ده‌مێنێته‌وه‌ و دره‌نگ یا زوو ده‌گێڕدرێته‌وه؛ له‌ لایه‌ن ئێمه‌ یا ئێوه‌وه‌‌.
خوزگه‌ ئه‌وه‌نده‌ دره‌نگ نه‌بێت که‌ هونه‌رمه‌ندانی عۆده‌گر و کاریگه‌ر له‌سه‌ر ڕای گشتی جیهان و ده‌سه‌ڵاتداران، پێش ئه‌وه‌ی که چیرۆکی زوڵمێک که‌ له‌ خه‌ڵکی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا ده‌کرێت، به‌ گوێی ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسه‌تمه‌داراندا بگه‌یه‌نن، هه‌ناسه‌کانی خۆیان به‌هۆی توشبوون به‌م نه‌هامه‌تییه‌وه، که‌وتۆته ژماره‌وه‌. 
خه‌ڵکی ئێران ئه‌مڕۆکه‌ ڕووبه‌ڕووی دوو قه‌یران بۆ‌ته‌وه‌: قه‌یرانێکی هاوبه‌ش به‌ ناوی "کۆڕۆنا" که‌ ئێوه‌ ده‌یناسن و قه‌یرانی "ئابڵۆقه‌" که‌ خۆزگه‌ هه‌رگیز نه‌تانده‌ناسی. 
بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی، ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که ‌بزانین  ئێوه‌ - هونه‌رمه‌ندانی جیهان - سه‌باره‌ت به باروودۆخی نه‌خۆشه‌کانی کۆڕۆنا، منداڵان و پیر و په‌ککه‌وته‌کانی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه‌ و که‌مبوونه‌وه‌ی پێداویستییه‌ پزیشکییه‌کانی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا، چۆن بیرده‌که‌نه‌وه‌؟ چی ده‌ڵێن و چی ده‌که‌ن؟
ناوی ته‌واویی ئه‌و که‌سانه‌ی که نامەی "هونەرمەندانی کورد و ئێرانی بۆ هونەرمەندانی جیهان"یان واژۆ کردووە لەم لینکەی خوارەوەدا هاتووە:

News Code 31684

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =