بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی بە وتنی ئەوەی کە تا ئێستا ٧٥٠ نموونە لە گومانلێکراوەکان گیراوە، وتی: لە ئەو ژمارەیە ٢٩٧ حاڵەت ئەرێنی و ٣٩١ حاڵەت نەرێنی ڕاگەیێندراوە.
ناوبراو لە شرۆڤەی حاڵەتە ئەرێنییەکان لە شارە جیاجیاکانی پارێزگا وتی: سەقز ١٠٦ حاڵەت، بانە ٦٠، سنە ٦٢، کامیاران ١١، قوروە ١٩، مەریوان ٨، دیواندەرە ١٠، بیجاڕ ١٦، دێولان ٣ و سەوڵاوا ٢ حاڵەت تۆمار کراوە.
ناوبراو ڕێژەی مەرگ بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای تا بە ئەمرۆ ٣٤ حاڵەت ڕاگەیاند و وتی: لە سەقز ١٥، سنە ٣، قوروە ٣، بانە ٧، مەریوان ٢، بیجاڕ ٢ ، کامیاران ٢ گیانیان لەدەست داوە.
ناوبراو زیادی کرد: لە نێو تووش بووان ٣ منداڵی تەمەن ٥، ٦ و ٨ ساڵانیش هەیە و ژمارەی ئەو کەسانەش کە چاک بوونەتەوە لە پارێزگا ٩٠ کەسە.
Your Comment