بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای دەستگیر کرانی سێ کەسی دیکە لە شارەوانەکانی سەر بە پارتی دیمۆکراتی گەلان لە تورکیا، ئێما سەنگر وب، لێکۆڵەری بواری تورکیا لە چاوەدێری مافی مرۆڤ وتی: وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە ئاژاوەی تەشەنە کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەیەوێت پارتی دیمۆکراتی گەلان بە دەستگیر کردنی شارەوانەکانی سەر بە ئەوان بخاتە تەنگەژەوە و هەزاران کوردی ئەو وڵاتە لە ئەنجامی دەنگدان بە ئەوان بێ بەری بکات.
ناوبراو وتوویە بیانووی ئەوان بۆ دەستگیر کردنی شارەوانی ناوچە کوردنشینەکان زۆر ناڕوونە و هیچ بەڵگەیەک لەو بوارەوە نییە. تاوانی ئەوان نەسەلماوە و دەستگیر کردنی ئەوان بە واتای پێچەوانە کەڵکوەرگرتنی ئەوان لە تیرۆریزم دژی خەڵکە.
بەرپرسی کاروباری تورکیا لە چاوەدێری مافی مرۆڤ هەروەها لە بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە زیندانەکانی تورکیا نیگەرانی دەربڕی و وتی: زیندانەکانی تورکیا زۆر قەرەباڵغن. ٣٠٠٠٠٠ زیندانی بۆ وڵاتێک وەکوو تورکیا حەشیمەتێکی زۆرە. نیگەرانی زۆر لە سەر دەستپێڕاگەیشتنی زیندانیان بە یارمەتی پزیشکی تەنانەت لە کاتی ئاسایش هەیە چ بگاتە ئەم دۆخە قەیراناوییە.
Your Comment