بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر فەرزین ڕەزاعی، ڕایگەیاند: بۆ کۆنترۆڵی نەخۆشییەکە ئەبێ ڕۆژانە ڕێژەی بەرز بوونەوەی سەدا ١٠ کەمتر بێت کە ئەگەر ئەو ڕەوتەی بەرز بوونەوە درێژەی هەبێت، ئەو بابەتە بەدی نایێت.
ناوبراو بە جەخت لە سەر پێداویستی داخستنی فرۆشگە بازرگانی و سینفییەکان کە هاوپەیوەند بە پێداویستییەکانی خەڵک چالاکی ناکەن، زیادی کرد: ئەبێ هەموو چینەکانی کۆمەڵگا هاوکاری بکەن تا ئەو نەخۆشییە کۆنترۆڵ ببێت.
ناوبراو وتیشی لە نیوەڕۆی ٣ی خاکەلێوە تا نیوەڕۆی ٤ی خاکەلێوە ٢٧ کەس بە ژمارەی تووش بووان بە کۆرۆنا لە ئەو پارێزگا زیادی کردووە.
لە ٦٩٠ نموونە تاقی کردنەوەی گوماناوی بە کۆرۆنا ٢٦٥ کەسیان تاقی کردنەوەکەیان ئەرێنی بووە و ٣٧٨ کەسیان نەرێنی و ئەنجامی اتقی کردنەوەی ٤٧ کەسیان نادیارە.
لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان تا ئێستا ٢٩ کەس گیانیان لەدەست داوە.
Your Comment