بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مارال پیر زەهیری بە ئاماژە بە بەرنامەکانی کۆمەڵە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتی: فێستیڤاڵی چیۆرک نووسی لاوان لە سەر بابەتی نەورۆزی ٩٩ و تەندروستی بنەماڵە، هاودڵی و شادی لە بنەماڵە، لەخۆ بوردووییەکانی کادیری دەرمانی و کاتی سەرگەرمی لاوان بە پاڵپشتی جێگرایەتی فەرهەنگی و کاروباری لاوانی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوان بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو زیادی کرد: هۆگران لە بەشی تایبەتی لاوانی ١٨ بۆ ٣٥ ساڵان و بەشی ئازاد(بێ مەرجی تەمەن) دەتوانن لە ئەو کێبڕکێیانە بەشداری بکەن.
بەرپرسی کۆمەڵەی لاوانی کوردستان بە ئاماژە بە بەشی ناوەرۆکی ئەو فێستیڤاڵە، درێژەی دا: کورتە چیرۆک، بیرەوەری و گاڵتە و گەپ بە زمانەکانی کوردی و فارسی ناوبژیوانی دەکرێن.
ناوبراو وتیشی: هەر بەرهەمێک ئەبێ لە فایلی جودا و لە قاڵبی وۆرد، بە فۆنتی B Nazanin بە سایزی قەڵەمی ١٤ لە پەڕەی ئا ٤ بنێرنە پۆستی ئەلکترۆنیکی فێستیڤاڵ LavanKurd۲۰۲۰@gmail.com و یان ئایدی MediaSchool۱@ .
Your Comment