واکسنی چینی کۆرۆنا لە سەر مرۆڤ تاقی کرایەوە

لێکۆڵەرانی چینی واکسنی کۆرۆنایان لە سەر چەند کەسی خۆبەخش تاقی کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەاڵی مێهر لە گڵوباڵ تایمز، کەسانێک کە ئەو واکسنەیان لێدراوە هەموویان دانیشتووی هەمیشەیی شاری ڤۆهانی چینن و تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٦٠ ساڵە. ئەو کەسانە بە سەر سێ گرووپی ٣٦ کەسیدا دابەش کران.

ئەو کەسانە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ قەرەنتین دەکرێن و لێکۆڵەران لە ماوەی ٦ مانگدا کاردانەوەی واکسنەکە لە سەر لەشی ئەو کەسانە لێک دەدەنەوە. کەواتە نابێ چاوەڕوان بین کە ئەو واکسنە لە داهتاوویەکی نزیکدا بکەوێت بەر دەستی هەمووانەوە.

ئەندامانی ئەو گرووپە لێکۆڵینەوەییە پیشتریش توانیان واکسنی ئێبۆلا بەرهەم بهێنن. کەو کەسانەش کە واکسنەکەیان لێدراوە تووشی کۆۆرنا نین و ئامانج لە تاقی کردنەوەکان لێکدانەوەی ئەو پرسەیە کە ئایا بە لێدانی ئەو واکسنە ئانتی بادیی پێویست بۆ لەناو بردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لەش دروست دەبێت و لە بەرنابەر ئەو ڤایرۆسە دەوەستێتەوە یان نا.

News Code 31634

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =