AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ١ ٠٠:٣١

لە پەیامی جودادا؛

پەیامی حەسەن ڕۆحانی بۆ ئەو وڵاتانەی نەورۆزیان هەیە

پەیامی حەسەن ڕۆحانی بۆ ئەو وڵاتانەی نەورۆزیان هەیە

سەرۆک کۆمار لە پەیامگەلێکی جودادا هاتنی نەورۆز و دەپێکی ساڵی ١٣٩٩ ی هەتاویی بە بەرپرسانی ئەو وڵاتنە کە نەورۆزیان هەیە( ئەفغانستان، تاجیکستان، پاکستان، ئازەربایجان، تورکەمەنستان، ئەرمنەستان، تورکیا، قەزاقستان، قرقیزستان، عێراق و ئۆزبەکستان) پیرۆزبایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە ئەو پەیامانەدا، بە پیرۆزبایی دەسپێکی ساڵی ١٣٩٩ ی هەتاوی، هاتنی نەورۆز، وەرزی زیندوو بوونەوەی زەوی، وتی: نەورۆز، ئەو نەریتە کۆن و شکۆدارە، پەیامهێنەری ئەڤینە.

لە پەیامەکەی ڕۆحانی هاتووە: نەورۆزی ئەمساڵ بەداخەوە بە هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئێران و زۆربەی وڵاتانی دراوسێ هاوکاتە و سروشتییە کە لە بواری پێوەندی ڕۆژانەی وڵاتانی ئێمە پێکەوە، پێویست بە هاوکاری بۆ پەڕینەوە لە قەیرانی بەجێماو لە ئەو ڤایرۆسە مەترسیدارە زیاتر لە ڕابردوو زەرووری دەکاتەوە.

لە پەیامەکەی حەسەن ڕۆحانی بۆ وڵاتانی تر جەخت کراوە: واباشە کە بە کۆ کردنەوەی ئیمکاناتی دەرمانی، یاریدەدەری یەک بین تا ئەو ڤایرۆسە شکست بدەین و جێژنی نەورۆز بکەینە ڕێوڕەسمی دابین کردنی تەندروستی نەتەوەکانی خۆمان.

News ID 31610

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha