گیرۆدە بوونی  ۱۸۴۰۷ کەس بە کۆرۆنا لە ئێران

جێگری وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند که تا ئێستا لە ئێران ۱۸۴۰۷ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا هاتوون.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، جێگری وەزیر رایگەیاند: بە گوێرەی ئەنجامی پشکنینەکانی تاقیگەکانی سەرانسەری وڵات لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری رابردوودا  ۱۲۰۶ کەس بە ژمارەی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران زیاد بووە.
جەهانپوور ڕاشیگەیاند کە ۵۹۷۹   کەس لە تووشبوان باری تەندروستیان باشتر  بووە و گەڕاونەتەوه ماڵی خۆیان.
وتیشی: بە داخەوە تا ئێستا بە هۆی کۆرۆنا ۱۲۸۹  کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

News Code 31601

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =