بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه"، مایک پەمپێئۆ لەو پەیوەندییەی لە گەڵ عادڵ عەبدولمەهدیدا ڕایگەیاند: دەوڵەتی عێراق دەبێ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە پاڵپشتی بەغدا لە دژی داعش بوون، بپارێزێت و هۆکارانی ئەو هێرشە دەبێ سزا بدرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند: ئەمریکا هێرش و هەڕەشەگەلێک کە مەترسین بۆ سەر گیانی ئەمریکییەکان قبووڵ ناکات و هەنگاوی زیاتر بۆ بەرگری لە خۆمان ئەنجام دەدەین.
ئەو وتانە لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە چەندین هێرشی بۆ سەر هێزەکانی عێراقی، بۆتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارێک لەو هێزانە.
Your Comment