ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، کیانووش جەهانپوور رایگەیاند: بە گوێرەی ئەنجامی پشکنینەکانی تاقیگەکانی سەرانسەری وڵات لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری رابردوودا ۱۰۵۳ کەس بە ژمارەی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران زیاد بووە.
جەهانپوور ڕاشیگەیاند کە ۴۹۹۶ کەس لە تووشبوان باری تەندروستیان باشتر بووە و گەڕاونەتەوه ماڵی خۆیان.
وتیشی: بە داخەوە تا ئێستا بە هۆی کۆرۆنا۸۵۳ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند:
ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران لە هەڵکشاندایە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند کە تا ئەمڕۆ ۱۴۹۹۱ تووشبووی کۆرۆنا ڤایرۆس لە ئێران ناسراوەتەوە.
News ID 31555
Your Comment