١٠٠ ژن بە یارمەتی کوردەکان لە دەستی داعش ئازاد کران

جان کرنی پاگەندەی کردووە لە ئۆپراسیۆنێکی دلێرانە، بە یارمەتی هێزە کوردییەکان توانیویە ١٠٠ ژن لە دەستی خەلافەتی داعش ڕزگار بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی" ئۆپراسیۆنی بووکی جەهادی" ناوی نوێترین کتێبی جان کرنی، هێزی پێشووی سوپای بریتانیایە کە بە وتەی خۆی، بە گوێرەی ڕاستییەکان نووسراوە و باس لە سەر ئۆپراسیۆنە شاردراوەکانی ناوبراو بۆ ئازاد کردنی ژنان بە تایبەتی هاووڵاتییە ڕۆژاواییەکان لە دەستی داعش دەکات.

ناوبراو لە ئەو کتێبەدا پاگەندەی کردووە کە توانیویە لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنەکانی خۆی کە زیاتریان بە یارمەتی کوردەکانی عێراق ئەنجام دراوە، ١٠٠ ژن لە دەستی داعش ئازاد بکات.

جان کرنی لە ئەو کتێبەدا شرۆڤە دەکات کە لە ڕێگای هێزە دلێرەکانی کوردەوە لە عێراق پارە داوا کراوەکان لە لایەن داعشی، دەگەیاندە دەستیان و لە هەندێک ئۆپراسیۆنەکان کە پێویست بە هەبوونی هێزی چەکداری کوردیش بوایە، لە کوردەکان بۆ پشتیوانی ئۆپراسیۆنی ڕفاندنی ژنانی ژێر کۆنترۆڵی داعش کە هەندێکیان فریویان خواردبوو و ناوی بووکی داعشیان لەسەر نرابوو، کەڵکی وەرگرتووە.

جان کرنی لە کتێبەکەیدا دەڵێت زۆربەی ئۆپراسیۆنەکانی ئازاد کردنی ژنان لە مووسڵ و بە یارمەتی هێزە کوردییەکان کە لە ئەو ناوچەیە دزەیان هەبوو، ئەنجام دراوە.

جان کرنی دەڵێت ئێستاش خەریکی ئۆپراسیۆنێکی دیکە لە باکووری سووریا بە یارمەتی کوردەکانە کە ئامانجی دۆزینەوەی منداڵە ون بووەکانە.

News Code 31549

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha