یەکەمین ڕۆژ ژمێری زانستیی کوردی گەش بڵاو کرایەوە

یەکەمین ڕۆژ ژمێری زانستیی کوردی لەلایەن ناوەندی بڵاوکردنەوەی گەش و بەهاوکاریی بڵاوگەی ئامیار بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئـەم ڕۆژژمێـرە سـەرەڕای لەخۆگرتنی ڕێبــاز و چوارچێــوەی ڕۆژژمێــریی خــۆی وەک دابیــن کردنــی کات و ڕووداوەکان؛ دەیەوێــت هەڵگـری چەنـد ئـەرک و ئامانجـی گـەورە و تایبـەت بێـت و وەک دامەزرێنـەری ڕێبازێکی  نوێ و جیـاواز لـەم بـوارەدا هەنـگاو هەڵبگرێـت.  

یەکێــک لــەو خاڵــە گرنگانــەی پێویســت بــوو لــە بــەر چــاو بگیردرێــت فێــرکاریزمــان و ئەدەبــی کوردییــە بــۆ ئــەو کەســانەی لــەم ڕۆژژمێــرە کەڵــک وەردەگــرن و بە مێتۆدێکی زانستی و لە بەشگەلی جیاوازدا ئەو ئەرکە دیاری و دابین کراوە.
 لێـرەدا هەوڵـی ئـەوە دراوە کـە هـاوکات لەگــەڵ هێنانــە ئــارای ڕووداو و باســە گشــتییەکانی وڵاتی ئێــران و جیهــان، بــاس لــە ڕووداو و تایبەتمەندییەکانــی کوردیــش بکرێــت و پەیوەنــدی و ئاشــنابوونەوەیەکی دووبـارە لـە نێـوان خەڵکـی کـورد لەگـەڵ داب‌ونەریـت و زمـان و سـەرجەم پێکهاتەکانـی  
کۆمەڵــگای کــوردی دروســت ببێتــەوە.

جیــا لــەو خاڵانەی ســەرەوە، کۆمەڵێــک بابەتــی ئـاراوە کـە بـە ئەنقەسـت دەسـت خراوەتـە سـەریان و هەوڵـی ئـەوە دراوە کـە بەکورتـی  پێویســتییەکان، بــە پێــی ئێســتا و واقیعــی کۆمەڵــگای کــوردی بخرێنــە بەربــاس.

جێی ئاماژەیە کە ئەم ڕۆژژمێرە یەکەمین ڕۆژژمێری زانستیی کوردییە و ناوەندی بڵاوکردنەوەی ئامیار ئەرکی بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆ گرتووە و بۆ بەدەست‌هێنانی دەتوانن سەردانی ئەم ناوەند و کتێب‌فرۆشییانە بکەن. 

News Code 31537

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =