هیچ وڵاتێک بە تەنێ قەیرانی کۆرۆنای بۆ ئیدارە ناکرێت

سەرۆک کۆمار لە نامەیەک بە هەندێک لە رێبەرانی جیهانی ڕایگەیاند: بەڕێوەبەریی ئەو قەیرانە مەزن و ترسێنەرە لە لایەن هیچ وڵاتێک بە تەنیا مومکین نییە، چ بگات بە وڵاتێک کە بازاڕگەلی ماڵی نێودەوڵەتیی بە ڕوودا داخرابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی بە ناردنی نامە بۆ سەرکردەی هەندێک لە وڵاتانی جیهانی بە ئاماژە بە پەرەسەندنی ڤایرووسی کۆرۆنا و بوونی ە ئیپیدیمیایەکی جیهانی، وتی: ئەو ڤایرووسە سنوور ناناسێت و قوربانیانی خۆی بە تێبینیی سیاسی، ئایدیالۆژی، ئیتنیکی و ڕەگەزی هەڵدەبژێرێت.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە زەروورەتی هەنگاوی هاوئاهەنگ و هاوبەشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی دژوار و دابین کردنی پێداویستیی بنەمایی خەڵک و پاڵپشتی دارایی لە چینە زیان پێگەیشتوو و دابڕاوەکان لە کاروپیشیی ئابوورییان و تێچووگەلی قورسی تەندروستیو  دەرمانی و ... بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا، وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران لەو هەلومەرجەدا –بەپێچەوانەی وڵاتانی دیکە- بەرەوڕووی تەنگژە و ئاستەنگگەلێکی جیدییە کە سەرچاوە لە داسەپانی دوو ساڵ گەمارۆگەلی بەربڵاوی نایاسایی، سیاسەتی گوشاری لانی ‌زۆری و کارشکێنانەی سیستەماتیکی دەوڵەتی ئەمریکا دەگرێت.

ڕۆحانی بە ئاماژە بە لێدوانە دزێوەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و داواکاریی لە وڵاتانی دیکە بۆ وەستاندنی یارمەتیگەلی مرۆڤدۆستانەیان بە ئێران، ڕایگەیاند: گومانێک لەوەدا نییە کە لە هەلومەرجی ئیپیدیمییەکی پڕمەترسیی جیهانی، تاران و قوم و پاریس و لەندەن و نیۆیۆرل مەودایەکی ئەوتۆیان پێکەوە نییە و هەر سیاسەتێک کە ببێتە هۆی لاوازبوونی پێکهاتەی ئابووری، لاوازکردنی سیستەمی پزیشکی و بەرتەسک کردنی سەرچاوەگەلی دارایی بۆ بەڕێوەبەریی قەیران، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی ئیپیدیمی لە وڵاتانی دیکە دەبێت.

ناوبراو بە پێداگری لە هاودەنگی جیهانی بۆ بەرهەڵستبوونی هەڵسوکەوتی دژە یاسایانە و دژە مرۆیانەی ئەمریکا و پێشگری لە کاریگەریی گەمارۆگەلی زاڵمانەی ئەمریکا لە سەر تەشەنەسەندنی ئەو ڤایرووسە لە ئێران، جەختی کرد: بەڕێوەبەریی ئەو قەیرانە مەزن و ترسێنەرە لە لایەن هیچ وڵاتێک بە تەنیا مومکین نییە، چ بگات بە وڵاتێک کە بازاڕگەلی ماڵی نێودەوڵەتیی بە ڕوودا داخرابێت.

ڕاشیگەیاند: لە هەلومەرجی ئێستادا گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی خەڵکی ئێران نە تەنیا نائەخلاقی و نامرۆڤانەیە، بەڵکوو خەڵکی ناوچە و وڵاتانی دیکەش تێوەدەگلێنێت و سزایەکە لە دژی هەموو مرۆڤایەتی.

News Code 31533

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha