کاردانەوەی ئێران بە هەڕەشەی بەریتانیا لە دەوڵەتی تاران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەبارەت بە ئێران درۆ و بۆختانە و ئەو لە ئاستێکدا نییە هەڕەشەمان لێ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە پرێس کۆنفڕانسێدا سەبارەت بە تۆمەتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ئێران بە ئاماژە بە هاوکارییەکانی تاران لە گەڵ ئاژانسی، وتی: ئاژانس نابێ بە پێی سیاسەتی کاری و مەیلی ڕژیمێک بجووڵێتەوە و لامان وایە ئەو هەڵوێستەی سازێنەر نییە.

مووسەوی هەروەها لە وەڵامی کاردانەوەی ئەورووپییەکان بە لێدوانی ئەمینداری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی، وتیشی: ئێمە نیگەرانییەکانمان لەوبارەیە بە "جۆزێف بۆرڵ"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکێتی ئەورووپا ڕاگەیاندووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە دوو بەشی سەرەکیی ڕاگەیێندراوی یەکێتی ئەورووپا، ڕایگەیاند: بەشی یەکەمی خوازیاری بەهرەمەندبوونی ئێران لە بەرژەوەندی ئابووریی بەرجامە و بەشی دووهەمیش داکۆکی لە گەڕانەوەمان بۆ سەر پابەندییەکانی بەرجام دەکات. ئەگەر ئەورووپییەکان خوازیاری گەڕانەوەمان بۆ سەر پابەندییەکانن، دەبێ بەڵێنەکانیان ڕاپەڕێنن.

مووسەوی بە ئاماژە بە پێداویستیی ئێستای ئێران بە وەجبەگەلی دەرمانی و کڕینی بە پەلەی دەرمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا، ڕەخنەی لە هەڵوێستی ئەمریکییەکان لە دۆخی هەستیاری ئێستادا کرد.

ناوبراو هەروەها لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ تۆمەتبار کردنی ئێران بە تێکدانی سەقامگیری ناوچە، وتی: لێدوانەکانی دۆمینیک ڕاب درۆیەیە و ئەو لە ئاستێکدا نییە کە قسەی لەو جۆرە بکات و هەڕەشە بخاتە سەر ئێران. کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پابەندی یاسا و ڕیساکان بووە و بە دوای چەکی ناڤۆکی نییە و ئەو درۆ و بۆختانانە کاریگەریی لە سەر هەڵسوکەوتی ئێمە نابێت.

News Code 31478

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =