دایکێکی سنەیی لە سێدارە رزگاری بوو

دۆسیەی کوشتنێک بە هەوڵی شۆڕای چارەسەری ناکۆکییەکان، ئەنجامی خۆش بوون و لێبوردن بوو و دایکێکی سنەیی لە پەتی سێدارە ڕزگاری هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دادگەی کوردستان، ژنێکی تاوانباری کوشتنی بە ئانقەست لە سای هەوڵی دڵسۆزانەی ئەندامانی شۆڕاگەلی چارەسەریی ناکۆکییەکانی پارێزگای کوردستان بە لێخۆش بوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە سێدارە رزگاری هات.

جێگری دادی دادستێنی پارێزگای کوردستان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: لە شەڕ و دەمەقەرەیەکی بنەماڵەیی لە نێوان ژن و مێردێکدا لە ساڵی ١٣٩٥ لە شاری سنە، کوژرانی هاوسەرێکی بە دواوە بوو و بە حوکمی دادگە بکوژ سزای تۆڵەکراوەنەوەی لە دادگەی سزای پارێزگای کوردستانی بۆ دەرکرا.

وتیشی: ئەو دۆسیە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی و لێ خۆشبوون ئاراستەی لقی تایبەتی ئاشتەوایی و سازانی کانوونی چاکسازی و پەروەردەی شۆڕای چارەسەریی ناکۆکییەکانی سنە کرا و بە هەوڵی شەورۆژی ئەندامانی ئەو لقە و بەڕێوەچوونی دانیشتنگەلی جۆراوجۆر لە گەڵ بنەماڵەی کوژراوەکە، لە ئەنجامدا لە بەرواری ١٤ی ڕەشەممەی ئەوساڵ ڕەزامەندیی ئەو بنەماڵە بۆ لێ خۆش بوونیان وەرگیرا.

News Code 31451

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha