بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر جەواد ئاقازادە لەبارەی دوا ئامارەکان لە تووشبووانی کۆرۆنای پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا وتی: تا ئێستا لە ٣٦٦ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کرۆنا، نمونە گیراوە کە لەو ڕێژەیە نەخۆشیی ٥٥ کەسیان پشتڕاست کراوەتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە مەرگی دوو کەسی ٧٠ و ٨٣ ساڵە بە هۆی ئەو نەخۆشییە لە پارێزگا، وتیشی: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٣٦ نمونەی تاقیگەیی لە نەخۆشخانی گومان لێکراو وەرگیراوە کە لە ئەنجامی تاقیکاری، تووشبوونی ١٣ کەسیان پشتڕاست کراوەتەوە.
دوکتۆر ئاقازادە ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم حەوتەیە نرخی تووشبووان بەو ڤایرووسە لە پارێزگا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەبێت و خەڵكی دەبێ بۆ پێشگری لە تەشەنەسەندنی ئەو نەخۆشییە هاوکاری پێویستیان لە گەڵ بەرپرسانی پارێزگا بێت.
بۆچوونی ئێوە