بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر ڕیچارد بێرنان کە بۆ لێکدانەوەی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەفەری شاری قومی کردووە، وتی: پارێزگای قوم لە بواری بەرەنگاریی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەوڵی جیدیی ئەنجام داوە کە دەسخۆشیان لێدەکەم.
ناوبراو زیادی کرد: یەکەم حاڵەتی کۆرۆنا لە ئێران، ١٩ ی ڤێفریە واتا ٣٠ ی ڕێبەندان سەلمێندراوە و لە هەمان چرکە سەرەتاییەکان، کۆماری ئیسلامی بۆ بەرەنگاریی ئەو ڤایرۆسە هەوڵی داوە.
سەرۆکی لێژنەی نێردراوی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی بۆ ئێران، جەختی کرد: دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێزەوە خەریکی ڕووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و لەم پێوەندیەدا پێویستمان بە هاوکاری هاوبەش هەیە.
بۆچوونی ئێوە