بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی T۲۴، دوای پرێس کۆنفڕانسی هاوبەشی ڤیلادیمیر پووتین و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا لەبارەی ئاگربڕی ئەدلەب، وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات پڕۆتۆکۆلی ئەو ڕێککەوتنەیان ئاراستە کرد.
سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: پاش ڕەوتێکی سیاسی بە ئەنجامی گونجاو گەیشتین و دەبێ پێش بە تەشەنەسەندنی دۆخی مرۆیی بگرین و دەبێ ئاسانکاری بکرێت لە بەردەم ڕەوتی گەڕانەوەی خەڵکی بە سووریا و بۆ ئەو مەبەستە پاش جێگرکرانی ئاگربڕ لە کاتژمێری ١٢ی شەوی ٦ی مارچ لە چوارچێوەی وەزیرانی بەرگریی دوو وڵات کۆریدۆرێک تا ٧ رۆژی داهاتوو دەکرێتەوە.
لە درێژەدا چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕوونی کردەوە: پرۆتۆکۆلی ڕێککەوتن لە سەر کراوە بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەی ئەمن لە ئەدلەب وەک دەستبەرکەری ئاگربڕ لە ئەدلەب بە گوێرەی خوارەوەیە:
١- لە هێڵە سەرەکییەکانی ناوچەگەلی دوور لە شەڕی ئەدلەب لە کاتژمێری ۰۰:۰۱ی ئەوڕۆ ۶ی مارچی ۲۰۲۰، هەموو چالاکیگەلی سەربازی ڕادەگیردرێت.
٢- شەش کیلۆمەتر لە باکوور و شەش کیلۆمەتر لە باشووری جادەی M۴ کۆریدۆرێک دەکرێتەوە. سەبارەت بە پرێنسیپ و داپەڕەکانی ئەو کۆریدۆرە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا و تورکیا تا ٧ رۆژی داهاتوو بڕیار دەدەن.
٣- گەشتی هاوبەشی ڕووسیا و تورکیا لە بەرواری ١٥ی مارچی ٢٠٢٠ لە جادەی M۴ لە ترۆمبا (لە ٢ کیلۆمەتریی رۆژئاوای شارۆچکەی سەراقەب) تا عەین هاوار بەڕێوە دەچێت.
Your Comment