بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار ڕەحمانی پوور بە ئاماژە بە داخرانی سنوورەکانی باشماخ و سەیرانبەند پاش پەرەسەندنی نەخۆشی کرۆنا، وتی: سنووری سەیرانبەند هێشتاش داخراوەیە و مەرجی لایەنی عێراقی بۆ کرانەوەی ئەو سنوورە دانانی تیمێکی پزیشکی لەوێیە. هەر بۆیە لۆری و ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان ڕەوانەی سنووری باشماخ کراون و چالاکی بازرگانی لەوێ ئەنجام دەدرێت.
ڕەحمانی پوور بیری هێنایەوە: مۆڵەتی چوونەدەری ئێرانییەکان لە بەشی موسافیری سنووری باشماخ نەدراوە، بەڵام عێراقییەکان دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان و لە بەرامبەردا ئێرانییەکانیش دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەم دیوای خاکی ئێران. بەڵام بەر لە تێپەڕین لە سنوورەکان لە لایەن تیمێکی پزیشکییەوە تێستی و تاقیکاریان لە سەر دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە