مەرگەی دووهەمین کەس لە ئەمریکا بەهۆی کۆرۆنا

کوئید ١٩ لە حاڵێکدا گیانی دووهەمین قوربانیی خۆیی لە ویلایەتی واشنتۆن گرت کە ناڕوونی لە سەرچاوەی پیس بوونی یەکەم کەس بە ئەو ڤایرۆسە، دۆخەکەی پێچراوتر کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، دووهەمین مەرگ بە هۆی تووش بوون بە ڤایرۆسی کرۆنا، لە واشنتۆنی ئەمریکا تۆمار کرا.

ئەو کەسە تووش بووە دانیشتووی کینگ کانتی شاری سیاتل بووە و بەم پێیە بە زیاد بوونی ئەم کەسە، ژمارەی کەسە تووش بووەکان بە ڤایرۆسی کرۆنا لە ئەو بەشە دەگاتە ١٠ کەس.

کەسەکە پیاوێکی ٧٠ ساڵە بوو و کەسی یەکەمیش کە بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانی لەدەست دابوو ٥٠ ساڵی بوو.

تا ڕۆژی یەکشەممە ژمارەی تووش بووان بە کرۆنا لە ئەمریکا، ٧٦ کەس ڕاگەیێندرابوو.

شیاوی باسە کە ئەلێکس ئازار وەزیری تەندروستی ئەمریکا دەڵێت سەرچاوەی تووش بوونی یەکەم قوربانی ئەو ڤایرۆسە هێشتا نادریارە چونکوو وادیارە ئەو لە گەڵ هیچ کەسێکی تووش بوو کە سەفەری دەرەوەی وڵاتی کردبێت؛ پێوەندیەکی نەبووە.

News Code 31298

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha