کتێبەکەی بێهرووز بووچانی دەکرێتە فیلمی سینەمایی

کتێبەکەی بێهرووز بووچانی، ڕۆژنامەڤان و کۆچبەری کورد کە تەواوی بەسەرهاتی خۆی لە کاتی ئاوارە بوونی لە ئۆسترالیا تێدا نووسیوە، دەکرێتە فیلمی سینەمایی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، بێهرووز بووچانی ڕۆژنامەڤان و نووسەری کورد کە چەند ساڵ لەمەوپێش دەیەویست بچێتە ئۆسترالیا لە لایەن هێزی دەریایی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کرا و بۆ ماوەی ٦ ساڵ لە دوورگەی مانۆس زیندانی بوو. ناوبراو لە ئەو ماوەدا کتێبێکی بە ناوی " هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" نووسی کە ساڵی ڕابردوو وەکوو کتێبی ساڵی ئۆسترالیا هەڵبژێردرا و چەندین خەڵاتی ئەدەبی لەوانە خەڵاتی ئەدەبی گەورەی ڤیکتۆریای وەرگرت.

بووچانی ساڵی ڕابردوو لە ئەو دوورگە ئازاد کرا و ئێستا لە نیووزیلەند ژیان دەکات.

بووچانی ڕۆژی ڕابردوو بە ڕۆژنامەی گاردیەنی ڕایگەیاند کە بڕیارە کتێبی هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان لە ئۆسترالیا بکرێتە فیلم.

ناوبراو ئامانج لە ئەو کارەی ئاشنا کردنەوەی خەڵکی جیهان لە گەڵ  ئازاری کۆچبەران ڕاگەیاند و زیادی کرد: کاری بەرهەم هێنانی فیلم لە ڕووی ئەو کتێبە ناوەڕاستەکانی ٢٠٢١ لە ئۆسترالیا دەست پێدەکات.

News Code 31295

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha