AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ٧ ٢٠:٣٢

پارێزگاری کوردستان:

ئەوانەی پێداویستی پاکژیکاری بشارنەوە سزا دەدرێن

ئەوانەی پێداویستی پاکژیکاری بشارنەوە سزا دەدرێن

پارێزگاری کوردستان بە پێداگری لە ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی شمەکی تەندروستیی وەک دەمامک وتی: بە توندی لە گەڵ گرانفرۆشانی شمەکی تەندروستی بوەستن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا لە بنکەی بەڕێوەبەریی قەیرانی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە گەڕاندنەوەی ئاسوودەیی بە خەڵکی لە لایەن بەڕێوەبەران لە دۆخی ئێستادا، وتی: هەنگاوی پێشگرانە و لە کاتی خۆیدا دەبێ هۆی ئاسوودەیی و ئەرخەیانی خەڵکی پارێزگا و ئەو ڕەوتە دەبێ بەردەوام درێژەی پێ بدرێت.

مورادنیا، سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو بۆ ڕاگەیاندنی هەواڵە هاوپەیوەندەکان بە کرۆنا دەست‌نیشان کرد و وتیشی: دەزگا چاوەدێرییەکان پێویستە بە توندی لە گەڵ بڕدەران و گرانفرۆشانی شمەکی تەندروستی بوەستن.

News ID 31224

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha