تەواوی دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە

تەواوی دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی وکردستان، بە گرتنە بەری هەوڵی پێویست دەکرێنەوە و چالاکییە بازرگانییەکان لە ئەو ڕێڕەوانە دەست پێدەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سامان عەبدولڕەحمان، کارگێڕی کاروباری گومڕوکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێری دیکە تەواوی دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێم، بۆ دەست پێکردنەوەی چالاکییە بازرگانییەکان دەکرێنەوە.

ناوبراو زیادی کرد کە هاوکات لە گەڵ ئەوە هەوڵی پێویست بۆ تاقی کردنەوە تەندروستییەکان لە ئەو دەروازانە دەگیرێتە بەر.

ئەو بەرپرسە هیچ ئاماژەیەکی نەکردە سەر هەڵوەشاندنەوەی قەدەغە کردنی سەفەری هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان کە دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە ئێران، گیراوەتە بەر.

پێشتر وتەبێژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە ڕاگرتنی چالاکییە بازرگانییەکان لە دەروازە سنوورییەکان کاتین و دوای گرتنە پێشی هەوڵی پێویست بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی کرۆنا لە هەرێم، سنوورەکان چآلاکییە بازرگانییەکانی خۆیان دەست پێدەکەنەوە.

وەزیری تەندروستی هەرێمیش ڕایگەیاندوو کە ئێستا یەک هەزار و ٢٤٩ کەس لە هاووڵاتیانی هەرێم، پاش گەڕانەوەیان لە ئێران لە ژووری تایبەت لە ژیر چاوەدێریدان.

News Code 31217

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =