بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم قادری دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شاری سنە کە بە بابەتی زەروورەتی ڕێکارەکانی بەرەوڕوو بوونەوەی نەخۆشیی کرۆنا لە سنە بەڕێوە چوو، وتی: کرۆنا ڤایرۆسێکی گشت گیرە کە چووتە ناو تەواوی وڵاتەکانەوە.
ناوبراو وتیشی: ئێستا چەند هەفتەیە کە پرسی کرۆنا لە ناو ئێران داخە بەڵام تا ئێستا نەهاتووەتە ناو کوردستانەوە و هیچ کەسێک نەسەلمێندراوە کە تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتبێت.
ناوبراو وتیشی: لە پارێزگای کوردستان ٥١ کەس گومانی کرۆنایان لە سەرە و بەو گومانەوە خەوێندراون کە لە ئەو ڕێژەیە ٢١ کەسیان تاقی کردنەوەیان بۆ کراوە.
بۆچوونی ئێوە